وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بارزانی کۆدەبێتەوە

كارته‌ر گه‌یشته‌ به‌غدا

K24 – هه‌ولێر:

ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانێکی چاوڕواننەکراودا، گەیشتە شاری بەغدا و بڕیاریشە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ دەبێت.

لەکاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا، کارتەر لەلایەن ستیڤ تاونسێن، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشوازی لێکرا و ئەم سەردانەی کارتە بۆ بەغدا لەکاتێکدایە کە ناوبراو رایگەیاند کە ھێزی زیاتر بۆ سووریا رەوانە دەکەن.

لە دوای کۆتایی ھاتنی سەردانەکەی بۆ بەغدا، بڕیارە وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆک هەرێمی کوردستان،کۆببێتەوە.