سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپا و جیهانی عه‌ره‌بی له سلێمانین
ملمڵانێ، ئازادی، دیموكراسی، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، په‌نابه‌ران و ره‌وشی دوای داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11 كانوونی یه‌كه‌می 2016 كۆنفرانسی پارته سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپا و كۆڕبه‌ندی پارته سۆسیالیست دیموكراته‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
"ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ململانێكان، پارێزگاری له ئازادییه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، پاراستنی په‌نابه‌ران و پته‌وكردنی دیموكراسی و ره‌وشی دوای نه‌مانی داعش" ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه ده‌بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 6 پانێڵ رێك ده‌خرێن.
نوێنه‌رانی زیاتر له 40 پارتی سۆسیالیست دیموكرات به‌شداری کۆنفرانسی پارتە سۆسیالیست دیموكراتەكانی ئەوروپا و جیهانی عەرەبی بوون و به میوانداری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له رۆژی یه‌كه‌م، 3 پانێڵ پێشكه‌ش بكرێن و پارته سۆسیال دیموكراته‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی به‌شداری له‌و دیبه‌یتانه ده‌كه‌ن كه تایبه‌تن به ره‌وشی ئه‌وان و جیهانی عه‌ره‌بی.
