ئێران مانۆرێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات
هێزی وشكایی ئه‌رته‌شی ئێران به‌شداری مانۆره‌كه بووه

K24 – هه‌ولێر
هیزی وشكایی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی ئێران مانۆرێكی سه‌ربازی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵات ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژێك به‌ناوی چواره‌مین مانۆری سه‌ربازی "محمد رسول الله" به ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگه‌یاند یه‌كه‌كانی هه‌وایی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، كۆماندۆ، زرێپۆش، ئه‌ندازیاری، تۆپخانه، شه‌ڕه ئه‌لكترۆنییه‌كانی و هێزه‌كانی تایبه‌تی ناجا به‌شداری مانۆره‌كه بوون.
میدیاكانی ئێرانی بڵاویان كرده‌وه له مانۆر سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته "پلانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" جێبه‌جێ كرا.
سێیه‌مین مانۆری هێزی وشكایی ئه‌رته‌شی ئیران مانگی كانوونی یه‌كه‌می سالی رابردوو له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌رێوه‌چوو.