له سلێمانی داوای قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌لوپه‌لی ئیسرائیلی ده‌كرێت
مەلابەختیار: ئەو بابەتە هیچ بۆ ئێمە گرنگ نییە چونکە ئێمە هیچ پەیوەندییەکی ئابووریمان لە گەڵ ئیسرائیل نییە
K24 – هه‌ولێر:
له شاری سلێمانی بانگه‌شه بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و رێگه‌گرتن له کاڵا و که‌ل وپه‌لی ئیسرائیلی ده‌کرێت، له کاتێکدا ئیسرائیلییه‌کان به سه‌رۆک وه‌زیرانیشه‌وه پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن.
له کۆنفرانسی پارته سۆسیالیسته‌کانی ئه‌وروپا و پارته سۆسیالیست دیموکراته‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی که ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی و به میواندارێتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا ده‌ستی به‌کاره‌کانی کردووه، یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان باسکردنه له قه‌ده‌غه‌کردنی کاڵای ئیسرائیلی و بایکۆتکردنی کاڵا و که‌لوپه‌لی ئه‌و وڵاته.
د. مسته‌فا به‌رغووسی که سه‌رکرده‌یه‌کی فه‌ڵه‌ستینییه و به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌یه له سلێمانی، ئەمڕۆ بابه‌تێکی پێشکەشکرد له‌سه‌ر قه‌ده‌خه‌کردنی که‌لوپه‌لی ئیسرائیلی و داوای‌کرد هەموو جۆرە کەلوپەلێکی ئیسرائیلی قەدەخە بکرێت . بەڵام سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە مەلابەختیار کە کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتییە لە وەڵامدا گوتی : ئەو بابەتە هیچ بۆ ئێمە گرنگ نییە چونکە ئێمە هیچ پەیوەندییەکی ئابووریمان لە گەڵ ئیسرائیل نییە ، بەڵکو هێندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان ئەو پەیوەندییان هەیە لە گەڵ ئیسرائیل . بۆیە پێویستە شەقامی عەرەبی فشار لە حکومەتەکانیان بکەن تا کەلوپەلی ئیسرائیلی قەدەخە بکەن .
پێشکه‌شکردنی ئه‌و بابه‌ته له کۆنفرانس و کۆڕبه‌ندی پارته سۆسیالیسته‌کانی جیهانی و عه‌ره‌بی له شاری سلێمانی، له کاتێکدایه که ئیسرائیلییه‌کان له سه‌رجه‌م ئاسته‌کاندا به‌رده‌وام پاڵپشتی خۆیان بۆ کورد ده‌ربڕیوه و به ئاشکراپشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دەکەن به تایبه‌تی له ئاستی فه‌رمیدا( بنیامین نه‌تانیاهۆ)ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به ئاشکرا و به‌رده‌وام دامەزراندنی دەولەتێکی کوردی به پێویست زانیووه له ناوچه‌که‌دا.
به‌شێک له سیاسەتکار و رووناک‌بیر و نووسه‌رانی عه‌ره‌بیش که کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان وه‌ک چه‌کێک به‌کارهێناوه دژی ئه‌و گه‌لانه‌ی له ناوچه‌که‌داداوای سه‌ربه‌خۆیی دەکەن ، به تایبه‌تی بەرامبەر گه‌لی کورد، که‌م که‌سیان هه‌بوون ئه‌و مافه به‌ڕه‌واببینن و کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی به‌شێکیان قەوارەیەکی کوردی له ناوچه‌که‌دا وه‌ک"ئیسرائیلی دووه‌م" ناو دەبەن.
هه‌ر چه‌نده کۆڕبه‌ندی پارته سۆسیالیسته‌کانی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی، رۆژانی 11،12/12/2016 له شاری سلێمانی له ژێر ناونیشانی(ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی و ململانێکان-پارێزگاری ئازادییه‌کان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر-پاراستنی په‌نابه‌ران و پته‌وکردنی دیموکراسی) رێکخراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رفه‌ت بۆ پێشکه‌شکردنی بابه‌تی له‌و جۆره دراوه که له میانی پانێڵ و بابه‌ته باسکراوه‌کانی پرۆگرامی کۆڕبه‌نده‌که‌دابن.
له‌و کۆنفرانسه‌دا 6 پانێڵ رێکخراون و نوێنه‌رانی زیاتر له 40 پارتی سۆسیالیست دیموکرات به‌شداری کۆنفرانسی پارتە سۆسیالیست دیموکراتەکانی ئەوروپا و جیهانی عەرەبی بوون و به میوانداری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.