ھێزەكانی سووریای دیموكرات 20 كیلۆمەتر بەرەو رەققە پێشڕەوی دەكەن

بە ڤیدیۆ لە كوردستان24 پێشڕەوییەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە ببینە

 

K24 – رەققە

لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە بەناوی "توڕەیی فوڕات" شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات ژمارەیەك گوندی دیكەیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد و 20 كیلۆمەتر بەرەو رەققە پێشڕەویان كردووە.

فەرماندەیەكی سەربازی ھێزەكانی سووریای دیموكرات بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو گوندانەی كۆنترۆڵكراونەتەوە لەلایەن چەكدارانی داعش بۆمبڕێژكراون، ئێمە سەرەتا ئامانجمان رزگاركردنی خەڵك و پاراستنیانە".

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە

رۆژی10/12/2016،ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناحیەی سلووک لە رۆژھەڵاتی گرێ سپی بە فەرمی دەستپێکردنی قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند کە بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێووە دەچێت.

ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016 بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری رەققە لە لایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشداری یەپەگە و یەپەژە دەستیپێکرد.