له هه‌ولێر هه‌زاران پێشمه‌رگه دژی لێدوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان ناڕه‌زاییه‌تی ده‌رده‌بڕن
داوای لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌زاران پێشمه‌رگه دژی لێدوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گردبوونه‌وه و كه‌مپه‌ینێكیان راگه‌یاندووه و داوا ده‌كه‌ن له رووی یاسایی لێپێچینه‌وه له دژی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بكرێت پاش ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان كردبوو .
له‌و گردبوونه‌وه و كه‌مپه‌ینه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا(مه‌نسوور بارزانی) فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان و (ره‌وان ئیدریس بارزانی) فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی 1 و ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌كان به‌شدارن و سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه‌مپه‌ین و گردبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد.
گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یه له به‌رده‌م داواكاریی گشتییه له شاری هه‌ولێری پایته‌خت و له گوتاری كه‌مپه‌ینه‌كه‌دا راگه‌یێنرا كه ئه‌وان به‌و سوكایه‌تییه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی گوڕان هێنده نیگه‌ران بوون زیاتر له‌و گولانه‌ی كه هاوسه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید كردوون ئازاریداوون و برینداری كردوون.
هه‌ر بۆیه داوایان ده‌كرد كه یاسا به رۆڵی خۆی هه‌ستێت و لێپێچینه‌وه له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ش بكات كه سوكایه‌تییان به پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان كردووه.
مه‌نسوور بارزانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان و ره‌وان ئیدریس بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی 1 و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان له كاتی سڵاوكردندا بۆ سروودی ئه‌ی ره‌قیب
(مه‌نسوور بارزانی) فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان له‌ناو ئاپۆڕای پێشمه‌رگه‌كاندا قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاتوونه‌ته ئێره و داوا ده‌كه‌ن یاسا سنوورێك بۆ ئه‌و سوكایه‌تیانه دابنێت كه ده‌رحه‌ق به پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان كراوه و رێگه نه‌درێت كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه بكات سوكایه‌تی به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكات و یاسا رێكاری سروشتی خۆی وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕان كردبێت و له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانی راگه‌یاند: ئه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له چه‌ند رۆژی پێشووشدا چووه‌ته ناو گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی هه‌ولێر نه‌ك كوڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه نه‌كردووه و ته‌نها داوایكردووه رێگه له‌و سوكایه‌تییانه بگیرێت به گوێره‌ی یاسا.
ئه‌و ژماره زۆره‌ی پێشمه‌رگه ماوه‌ی 30 مانگه له به‌ره‌كانی شه‌ری دژی داعشدا جه‌نگاون و زۆرێك له هاوسه‌نگه‌ر و هاوكاره‌كانیان له‌و جه‌نگ و رووبه‌روو بوونه‌وانه‌دا شه‌هید بوون، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی سه‌هیدانی هاوسه‌رنگه‌ریان كه له لایه‌ن(سرووه عه‌بدولواحید) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان سوكایه‌تی به خێزانی شه‌هیده‌كان كراوه، له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه و داوای لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كه‌ن كه ده‌رحه‌ق به پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و خانه‌واده‌كانیان كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی عێراقییه‌وه له میانی قسه‌كانیدا هێرشیكرده سه‌ر خانه‌واده و خێزانی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان، له ئاستی جه‌ماوه‌ری و چالاكوان و پێشمه‌رگه‌كان، به تایبه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ناڕه‌زایه‌تییه‌كی توندی به دوادا هات و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ستیپێكردووه و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسا رێگه له به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌دا بگرێت كه سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و تێكه‌ڵ به یاری و ململانێ سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ن.
هه‌زاران پێشمه‌رگه له كه‌مپه‌ین و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دژی لێدوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له رۆژانی رابردوودا له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ر شه‌قام و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه، به‌شێكی زۆریان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه له فراكسیۆنه‌كه‌ی ئه‌وانه نوسیوویانه" ناڕه‌زاییه‌كان ته‌نها دژی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك نییه كه سوكایه‌تی به خێزان و خوێنی شه‌هیدانی كوردستان كردووه، به‌ڵكو دژی ئه‌و بۆچوونه باوه‌یه كه لایه‌نێكی سیاسی له چوارچێوه‌ی ململانێی سیاسی‌دا په‌نای بۆ ده‌بات و په‌لاماری ره‌مز و پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌دات".
هه‌روه‌ها به‌شێك له دایك و خوشك و هاوسه‌ری شه‌هیدان به‌گشتی و شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به تایبه‌تی به وێنه‌ی كوڕ و برا و هاوسه‌ره شه‌هیده‌كانیانه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناو كۆڕی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكدا ده‌بینران و به چاوی فرمێسكاوی و قوڕگی پر گریانه‌وه هاواریان ده‌كرد كه كه‌سوكاره‌كانمان له پێناو شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و كوردستانه‌كه‌یاندا شه‌هید بوون و خانه‌واده‌كانیشیان به سه‌ربه‌رزی له سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین و هیچ كات خۆیان هه‌رزانفرۆش نه‌كردووه و خاوه‌نی كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزیین".
ئه‌مڕۆش هه‌زاران پێشمه‌رگه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه بۆ به‌رگریكردن له خه‌بات و ماندووبوون و قوربانییه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن رێز له خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌كانیان بگیرێت.
سروه عه‌بدولواحید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پاش گوته‌كانی و ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان كوردستان، فراكسیۆنه‌كه‌شیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا قسه‌كانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كایان وه‌ك دڵسۆزی و خه‌مخۆری ناوبرد و له رێگه‌یه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتی خۆیان بۆ سروه عه‌بدولواحید ده‌ربڕی.
لێره‌وه ده‌توانن راسته‌وخۆ گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی پێشمه‌رگه دژی لێدوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان ببینن
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)