بازاڕێكی تایبەت بە خواردنی نانی بەیانیان
"زیاتر لە 35 ساڵە نانی بەیانیان لەو بازاڕە دەخۆم"
K24 - قامشلۆ
بازاڕی نانی بەیانیان یەكێكە لە دێرینترین بازاڕی شاری قامشلۆ، ھەر لە كۆنەوە ھاووڵاتیانی ئەو شارە بۆ نانی خواردنی بەیانیان رووی تێدەكەن، ھەنگوین و قەیماغی گامێش خواردنی سەرەكی ئەو بازاڕەن و چەنین خواردنی دیكەش پێشكەش بە سەردانكەرانیان دەكەن.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو بازاڕە ئەوەیە ئەو كەسانەی سەردانی دەكەن زیاتر خەڵكی بە تەمەن و بەساڵاچوون، چونكە بازاڕێكی دێرینە و چەندین بیرەوەریان لەو بازاڕە ھەیە، پیاوێكی بە تەمەن كە خەریكی خواردنی نانی بەیانی بوو لەو بازاڕە بە كوردستان24 گوت: "زیاتر لە 35 ساڵە بۆ نانی بەیانی دێمە ئەو بازاڕە، قەیماغی خۆش لێرە ھەیە ئەو قەیماغە ھی گامێشە نەك ھی بزن".
تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەو بازاڕە ئەوەیە خواردنەكانی خۆماڵین و بە گوتەی ھاووڵاتیانی قامشلۆ تام و چێژی تایبەتی خۆیان ھەیە.