دادگای تاوانی ھەولێر بڕیاری لە سێدارەدان بۆ چوار تیرۆریست دەردەكات
ئەنجامدەری تەقینەوەیەكی كوردستان بوون
K24 – ھەولێر
دادگای تاوانی ھەولێر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ چوار تیرۆریست دەركرد كە ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ساڵی 2007 مەخموورن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی شاری ھەولێر بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بۆ چوار تیرۆریست دەرکرد.
زانیارییەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە ئەو تاوانبارانەی بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە ئەو تاوانبارانەن کە ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ساڵی 2007 مەخموور بوون.