هێشتا جووتیاران پاره‌ی به‌رهه‌می دوو ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه
وه‌رزی زه‌وی كێڵان ده‌ستیپێكرد
K24 - گه‌رمیان:
لەگەڵ ھاتنی وەرزی چاندنی دانەوێڵە، جووتیارانی گەرمیان دەستیان کردووە به داچاندنی زه‌وییه‌كانیان، له كاتێكدا هێشتا پاره‌ی به‌رهه‌می دوو ساڵی رابردوویان له حكوومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه.
لەگەڵ ھاتنی وەرزی داچاندنی دانەوێڵە چووینە (گوندی قوڕی چای) له‌و گونده حاجی ئەنوەر، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی چاندن، رووبه‌رێكی فراوانی زه‌وی گونده‌كه‌ی به گه‌نم تۆ‌و ده‌كات و لە دوو ساڵی رابردووش‌دا ئەم جووتیارە 310 تەن گەنمی داوەتە حکوومەت و دەڵیت: "تائێستا یه‌ك دینارم لە حکوومەت وەرنەگرتووە له به‌رامبه‌ر ئەو دانەوێڵەی رادەستم کردووه، ئه‌گەر حکوومەت بەمشێوازە مامەڵەمان لەگەڵ بکات، ناچارین واز لەکشتوکاڵکردن بێنین".