سه‌یرترین شێوازی دزیكردن له ئه‌پڵ.. به كه‌متر له 15 چركه
كاردانه‌وه‌ی كارمه‌ندان سه‌رسوڕهێنه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ك له كامێراكانی چاودێری یه‌كێك له لقه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، رۆژی 25ی مانگی رابردوو، له ناوچه‌ی مارینای سان فرانسیسكۆ ده‌رده‌كه‌وێت، 3 گه‌نج ده‌چنه شوێنی فرۆشتنی مۆبایلی ئه‌پڵ، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 15 چركه‌دا، چه‌ند مۆبایلێك ده‌به‌ن و ده‌ڕۆن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره چهكێكییان پێبێت.
جوای ته‌نها 4 رۆژ و له 25ی مانگی رابردوو، به هه‌مان شێواز دزییه‌كی دیكه له هه‌مان لقی فرۆشتنی مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان 4 كه‌سن.
له هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا، دزه‌كان به ماسك ده‌موچاوی خۆیان داپۆشیوه و كه‌متریش له 15 چركه له شوێنه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه، هه‌ر ئامێرێكیش له‌سه‌ر مێزه‌كان نمایشكرابێت، هه‌ڵیده‌گرن و راده‌كه‌ن.