به ڤيديۆ.. زۆرانبازێكى ئه‌مريكا بۆكسێكى به‌هێز له ژنێك ده‌دات
ياريزانێكى يارى زۆرانبازى له كاتى شكستهێنانى له يارييه‌كدا به هه‌ڵه بۆكسێك ده‌كێشێت به رووخسارى ژنێكدا.
K24 – هه‌ولێر:
ياريزانێكى يارى زۆرانبازى له كاتى شكستهێنانى له يارييه‌كدا به هه‌ڵه بۆكسێك ده‌كێشێت به رووخسارى ژنێكدا.
ياريزانى ئه‌مريكايى ئه‌ندرۆ ويتنى كه به (وه‌حش) ناسراوه، دواى شكستهێنانى له به‌رامبه‌ر فارخاد شاريبوڤ، به بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى بێت به توندى بۆكسێكى كێشا به رووخسارى ژنێكدا كه له پشتييه‌وه وه‌ستابوو.
ويتنى بڕواى به‌وه نه‌بوو، شكستى هێناوه و كاتێك دادوه‌رى يارييه‌كه ده‌ستى ركابه‌ره‌كه‌ى به‌رزكرده‌وه، خۆى سووڕاند و بۆكسێكى له ژنه ياريده‌ده‌رێكى ليژنه‌ى دادوه‌رى يارييه‌كه دا.
تيمى پزيشكى كه ژنهكهيان خسته ژێر چاودێرييه‌وه رايانگه‌ياندووه، قوربانييه‌كه بريندار نه‌بووه، به‌ڵام تووشى شۆك بووه.