بەفر جموجۆڵی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران پەكدەخات
K24 – چۆمان
بەھۆی بەفرباینی زۆر لەسنوورەكە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران پەكی كەوتووە و لە دیوی ئێران رێگاكە پاك نەكراوەتەوە.
تەیفور محەمەد پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە رایگەیاند: "بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەكەی گرتوەتەوە، جموجۆڵی بارزگانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران پەكیكەوتووە و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ناتوانن ھاتوچۆ بكەن".
روونیكردەوە: "ئاستەنگی ھاتوچۆ لە دیوی ئێران دروستبووە، چونكە دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی ئێران بەفریان رانەماڵیوە"
دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران یەكێكە لە دەروازە گرنگەكان كە ھەرێمی كوردستان و كۆماری كوردستان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و رێژەیەكی زۆر لە جموجۆڵی بازرگانی نێوان ھەردوولا بەو سنوورەدا دەكرێت.