به ڤيديۆ.. ده‌ركه‌وتنى ده‌رياچه‌يه‌كى خوێناوى جيهان سه‌رسام ده‌كات
ره‌نگى ئاوى رووباره‌كان ده‌گۆڕێت بۆ ره‌نگى سوور.
K24 – هه‌ولێر:
له ده‌رياچه‌يه‌كى چيليدا، ره‌نگى ئاوى رووباره‌كان ده‌گۆڕێت بۆ ره‌نگى سوور.
زانايان پشتڕاستيان كردووه‌ته‌وه، كه ئاوى ده‌رياچه‌كه ته‌نيا ره‌نگى ده‌گۆڕێت و گۆڕانكارى به‌سه‌ر پێكهاته و چۆنايه‌تى ئاوه‌كه‌دا نايه‌ت.
ده‌رياچه‌ى سوور له ناوچه‌يه‌كى وشكهه‌ڵاتوو و دووره ده‌ستى وڵاتى چيلى و له به‌رزى 3 هه‌زار و 657 مه‌تر له سه‌رووى ئاستى ده‌رياوه هه‌ڵكه‌وتووه.
نووسينگه‌ى نيشتيمانى بۆ گه‌شتوگوزارى چيلى تا ساڵى 2009 په‌ى به بوونى ئه‌و ده‌رياچه‌يه نه‌بردبوو.
ئه‌فسانه‌ى باوى ناو خه‌ڵكى چيلى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و ده‌رياچه‌يه موڵكى شه‌يتانه و له رابردوودا چه‌ندين كه‌س له ده‌رياچه‌كه‌دا گيانيان له‌ده‌ستداوه و شوێن‌بزر بوونه.
پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه‌ى له نێوان 37.7 و 48.8ى پله‌ى گه‌رمى سيليزيدايه.
زينده‌وه‌رانى وشكانى توخنى ئاوه‌ى ده‌رياچه‌كه ناكه‌ون.
زانايانى زينده‌وه‌رزانى توێژينه‌وه‌يان له باره‌ى هۆكارى سوورهه‌ڵگه‌ڕانى ره‌نگى ئاوى ده‌رياچه‌كه كردووه.
ئه‌وان له‌و بڕوايه‌دان هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونى بڕێكى زۆرى قه‌وزه‌ى سوورى ئه‌ندامى له ژێر ده‌رياچه‌كه‌دا كه بووه‌ته هۆى گۆڕينى ره‌نگى ئاوى ده‌رياچه‌كه.