سۆپای دار جێگەی سۆپای نەوتی گرتووەتەوە

لە قوتابخانەكان سۆپای دار دادەنرێت

K24 - سیدەكان

بەھۆی ھاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، ھەروەھا و دابین نەکردنی نەوت بۆ قوتابخانەكان، لە گوندێکی سنووری شارەدێی سیدەکان بۆ پاراستنی قوتابیانی قوتابخانەکە لەسەرمای زستان سۆپای داری لەژوورەکان دانرا و لەم رێگەیەوە گەرمی پێویست بۆ قوتابیان لە نێو ژوورەکاندا دابین دەکرێت.

بەڕێوەبەری قوتابخانەكە بە كوردستان24 گوت: "لەم سەرما و سۆڵەدا تەنھا دوو رێگەمان لەپێشە، یان دەبێ داربێنین بۆ گەرمكردنەوەی ژوورەكان یانیش دەبێ قوتابییەكان نەخۆش بكەون، ئێمەش نامانەوێت قوتابیەكانمان نەخۆش بكەون و ئازاریان پێبگات ناچاربوین سۆپای دارمان دانا و دار دەھێنین".