به ڤیدیۆ...له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌یان له خولی عێراق سه‌رۆكی یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر بریاری كۆتاییاندا

K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی دوێنێی نەجەف و هەولێر کە یانەکەی پایتەختی باشووری کوردستان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕا، هاندەرانی یانەی نەجەف چەندان دروشمی ناشرین و رەگەزپەرستانەیان دژی یاریزانانی قەڵاومنارە گوتبووەوە و کوڕانی هەولێریان بە "داعش" وەسفکردبوو، ئەمەش لەسەر ئاستی میدیاکانی کوردستان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له په‌خشێكی راسته‌وخۆ و گفتووگۆیه‌كی كراوه كوردستان24 له باره‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ له خولی نایابی عێراق میوانداریی سه‌رۆكی یانه‌كانی هه‌ردوو یانه كوردییه‌كه‌ی كرد، هه‌ردووكیشیان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه له بڕیاره‌كه‌ی خۆیان پاشگه‌ز نابنه‌وه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه سووكایه‌تیكردن به پێشمه‌رگه هێڵی سووره.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان به‌شداریی هیچ خولێكی عێراقی ناكه‌ن، تانانه‌ت له خولی نایابی باسكه‌ی عێراقیش ده‌كشێینه‌وه.
عەبدوڵڵا مەجید، سەرۆکی یانەی هەولێریش باسی له‌وه كرد كه تازه هیچ هیوایه‌ك نه‌ماوه بۆ مانه‌وه‌مان له خولی عێراق، گوتیشی: به سزادانی یانەی نەجەفیش کێشەکان چارەسەر نابن، پێشتر چه‌ندان جاری دیكه فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقمان لەو کێشانە ئاگادار کردووەتەوە.
عەبدوڵڵا مەجید كه پێشتر له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر 4 نازناوی خولی نایابی عێراقی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت بردۆته‌وه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئەگەر رووبەڕووی سزاش ببینەوە ئێمە لە بڕیارەکەمان پاشگەز نابینەوە.
له برسیڤێكی كوردستان24ـدا له باره‌ی هه‌ڵوێستی كشانه‌وه‌یان و هه‌ڵگرتنی ئابلوقه‌ی وه‌رزشی له‌سه‌ر عێراق، عەبدوڵڵا مەجید، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌م دوو پرسه جیاوازن، نامانەوێت کشانەوەمان بە هەڵگرتنی ئابلوقەی وەرزشییەوە ببەسترێتەوە
ئه‌مساڵ یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ وه‌ك دوو نوێنه‌ری كورد به‌شدارییان له خولی نایابی عێراق كردووه، له ماوه‌كانی رابردووش هەمان سیناریۆ لە دژی یانەکانی کوردستان دووبارە بووەوە و لە چەندان یاریدا یاریزانانەی یانە کوردستانییەکان بە "داعش" ناوزەدکرابوون.