له ئه‌سته‌نبووڵ ژنه نووسه‌رێكى جووله‌كه كوژرا
ژنه نووسه‌رێكى به ره‌چه‌ڵك جوله‌كه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له ئه‌سته‌نبووڵ كوژرا.

K24 – هه‌ولێر:
ژنه نووسه‌رێكى به ره‌چه‌ڵك جوله‌كه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له ئه‌سته‌نبووڵ كوژرا.
رۆژنامه‌ى هائارتسى ئيسرائيلى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، بڵاويكرده‌وه، چه‌كدارێك 3 فيشه‌كى ناوه به ژنه نووسه‌رى جووله‌كه بيكى ئيكلا ئيريكلى ته‌مه‌ن 40 ساڵ.
رۆژنامه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوودا، رووداوه‌كه روويداوه و تاوانباره‌كه له رايكردووه و تا ئێستا ده‌ستگيرنه‌كراوه و هيچ شتێك له باره‌ى ناسنامهيهوه نه‌زانراوه.