هه‌وڵێكی توركیا بۆ كوشتنی نه‌یاره كورده‌كانی له ئه‌وروپا شكستیهێنا
ئه‌ڵمانیا سیخوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه

K24 – هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه"ئه‌و كه‌سه توركه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕی له هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركراوه،پیلانی بۆ كوشتنی كورده‌كانی ئه‌وروپا داڕشتووه".
رۆژنامه‌ی(بێڵد) ی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه كه سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری توركیایه ده‌ستكه‌وتووه،ئه‌و كه‌سه به نیازی كوشتنی دوو كه‌سایه‌تی پایه‌بڵندی كورد بووه، یه‌كێكیان له ویلایه‌تی برێمن و ئه‌وی دیكه‌شیان له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ژین".
داواكاری گشتی له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیه‌وه له (كالسروه) ی ئه‌ڵمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و تۆمه‌تباره توركه ده‌ركردووه و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له هامبۆرگ ده‌ستگیركراوه، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بووه له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی كورده‌كانی ئه‌ڵمانیا و چالاكییه سیاسییه‌كانیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكارییان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" به‌هۆی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ستن گومانه‌كانی سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌سه‌لمێنن كه تۆمه‌تباره به سیخوڕیكردن به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه كوردییه‌كانی ئه‌وروپاوه".