ئه‌حمه‌د كانى: به‌سته‌ڵه‌كى نێوان پارتى و گۆڕان شكا
، به گشتى كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنى بوونه و به‌سته‌ڵه‌كى نێوان پارتى و گۆڕان شكاوه.
K24 – سلێمانى:
ئه‌ندامى شاندى دانووستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان ئه‌حمه‌د كانى، رايگه‌ياند، به گشتى كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنى بوونه و به‌سته‌ڵه‌كى نێوان پارتى و گۆڕان شكاوه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 و چه‌ند كه‌ناڵێكى ديكه‌ى ميديايى، ئه‌حمه‌د كانى ئاشكراكرد، به گشتيى سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان شاندى پارتى و لايه‌نه‌كان ئه‌رێنى بوون.
گوتيشى: به تايبه‌تى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ئه‌نجامدرا و به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌ردوولا شكا.
قسه‌كانى ئه‌حمه‌د كانى دواى ئه‌وه هاتن، كه كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى پارتى و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كۆتايى پێهات.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پارتى و گۆڕان دواى ئه‌وه هات، كه زیاتر له ساڵێكه كێشه سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه بوونه‌ته هۆی دابڕانى سياسى له نێوانياندا.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانى سلێمانی كرد.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاماده‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا به شاندێكی پێنج كه‌سی به‌شداری گفتوگۆكانى كرد و شانده‌كه پێكهاتبوون له (عومەری سەید عەلی، جەلال جەوهەر، جەمال حاجی محەممەد، د.ئیسماعیل ناميق، د.محەممەد عەلی).
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی به‌و شانده‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی به تایبه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سپاردبێت، چونكه خۆی له 2/9/2016 وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی رووى له بريتانيا كردووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی فازڵ میرانی سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كه به پرۆژه‌ی خۆیان ناویبرد بكه‌نه پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئالییه‌ته‌كانی جێبه‌جێكردنی بكرێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت".