نه‌جمه‌ددین كه‌ریم: ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی حه‌ویجه ده‌ستیپێكردووه
پارێزگاری كه‌ركووك دواكه‌وتنی پرۆسه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
ئاماده‌كاری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی رزگاركردنی ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای شاری كه‌ركووك ده‌ستیپێكردووه و پارێزگاری كه‌ركووكیش ئۆباڵی دواكه‌وتنی پرۆسه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاندووه" ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له باشور و رۆژئاوای پارێزگاكه كراوه و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كارییان كردووه،به‌ڵام به‌رپرسیارییه‌تی كارانه‌كردنی پلانی رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه و شاره‌دێكانی ده‌وروبه‌ری له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقدایه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" مانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی باشور و رۆژئاوای شاره‌كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا،تا ئاستێكی كاره‌ساتبار بۆته هۆی نه‌هامه‌تیی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه و مانه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری".
پارێزگاری كه‌ركووك له‌و كاته‌ی قسه‌ی بۆ میدیایه‌كی عێراقی كردووه ئه‌وه‌شی گوتووه" پارێزگای كه‌ركووك تا ئێستا پێشوازی له 26 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی قه‌زای حه‌ویجه و شاره‌دێكانی ده‌وروبه‌ری كردووه و تا ئێستاش ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی به‌رده‌وامه".
قه‌زای حه‌ویجه "45" كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكه‌وه دووره، و ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، و له‌و قه‌زایه‌وه ئاماده‌كاری و پیلانی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك ده‌ده‌ڕێژرا، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی به‌رگری له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بكات، و به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ماوه ڕابردوودا له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و گروپه ڕزگار كردووه.