شانده‌كه‌ی عێراق وڵامی كۆتاییان له یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ وه‌رنه‌گرت
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما رێككه‌وتن

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كانی یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ چالاكییه‌كانیان له خوله‌كانی عێراق وه‌ستاند، ئه‌مڕۆ شاندێك له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه په‌یامێكیان بۆ دوو یانه كوردییه‌كه هێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 كانوونی یه‌كه‌می 2016، جه‌بار عه‌لی جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ئه‌نجامدا، دواتر له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك 3 یاریی داهاتووی یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق دواخرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه بۆ رێگه گرتن له گرفته‌كانی یاریگه‌كان پێشنیاری ئه‌وه كراوه كه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ له خولی عێراق له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه بچن، به‌ڵام هه‌رزوو سه‌رۆكی دوو یانه كوردییه‌كه به نه‌خێر وڵامی ئه‌م پێشنیاره‌یان داوه‌ته‌وه.
له ئه‌گه‌ری ره‌ت كردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه، له‌مه‌ودوا له كاتی روودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له یاریگه‌كان فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به كه‌مكردنه‌وه‌ی خاڵ سزای یانه‌كان ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه هێشتا هیچ بڕیارێكیان له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خولی نایابی عێراق نه‌داوه، ده‌شڵێت: ئێمه پرسی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ نێو چالاكییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و به‌رپرسه كورده‌كانی خۆمان تاوتوێ ده‌كه‌ین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و شانده‌ی له به‌غداوه هاتووه له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێریش كۆبێته‌وه، بڕیاریشه له رۆژانی داهاتووش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی نه‌جه‌ف سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت بكه‌ن.
هه‌ینی رابردوو له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی كاتێك به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف دۆڕا، له دوای یارییه‌كه هانده‌رانی نه‌جه‌ف دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستیان به‌رز كرده‌وه و (كوردیان به داعش) وه‌سف كرد و سووكایه‌تیشیان به پێشمه‌رگه كرد، ئه‌مه‌ش دوو یانه كوردییه‌كه‌ی ناچار كرد بڕیاری كشانه‌وه له خوله‌كه بده‌ن.