ئەندامێكی شاندی پارتی: كۆبوونەوەمان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان ئیجابی بوو
بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵوێستی باشیان ھەبوو لەسەر پەیامەكەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
K24 - سلێمانی
دڵشاد شەھاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، دانیشتنەکانیان لەگەڵ شاندی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بە ئیجابی وەسف دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کە ماوەی نزیکەی دووساڵ دەبێت ھیچ دانیشتن و گفتوگۆیەک لە نێوان ئەو دوولایەنە ئەنجام نەدراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەکانی داھاتوو دانووستاندی زیاتر لە نێوان ئەوان و بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدرێت.
دڵشاد شەھاب راشیگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵوێستی باشیان ھەبوو لەسەر پەیامەكەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لە سەر چەندین ھێڵی پڕۆژەکەی گۆڕانیش قسەیان کردووە.