ئەندامێكی شاندی پارتی: كۆبوونەوەمان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان ئیجابی بوو

بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵوێستی باشیان ھەبوو لەسەر پەیامەكەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

K24 - سلێمانی

دڵشاد شەھاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، دانیشتنەکانیان لەگەڵ شاندی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بە ئیجابی وەسف دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کە ماوەی  نزیکەی دووساڵ دەبێت ھیچ دانیشتن و گفتوگۆیەک لە نێوان ئەو دوولایەنە ئەنجام نەدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەکانی داھاتوو دانووستاندی زیاتر لە نێوان  ئەوان و  بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدرێت.

دڵشاد شەھاب راشیگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵوێستی باشیان ھەبوو لەسەر  پەیامەكەی سەرۆکی ھەرێمی  کوردستان و لە سەر چەندین  ھێڵی  پڕۆژەکەی گۆڕانیش قسەیان کردووە.