لهيلا فهريقى ئهلبوومێكى نوێ بڵاودهكاتهوه
دواى دابڕانی لە كاری ھونەری بۆ ماوەی چەند ساڵێك
K24 – ههولێر:
ژنه گۆرانيبێژى كورد، لەیلا فەریقی، دواى دابڕانی لە كاری ھونەری بۆ ماوەی چەند ساڵێك، بەنیازە بۆ ساڵی داهاتوو ئەلبوومێكی نوێ بڵاو بكاتەوە.
ئەلبوومە نوێیەكەی لهيلا فهريقى لە 11 تراك پێكھاتووە و چەند گۆرانييهكى جیاواز لە خۆدەگرێت.
لەیلا فەریقی بە كوردستان24ى راگەیاند، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی سرودێكی نیشتیمانی بەنای (كوردستان) لە ھۆنراوەی شاعیری كورد شێركۆ بێكەسە و تۆماركردن و ئاوازدانانی لە لایەن ھەڵكەوت زاھیرە وە بۆ كراوە.
ئەوەشی راگەیاند لە ئایندەیەكی نزیكدا دووكلیپی لە ئەلبوومە نوێیەكەی بڵاودەكاتهوه.