په‌يامنێرى كوردستان24: ئاسايش رێگرى و سووكايهتيمان پێده‌كه‌ن
به گوته‌ى ئه‌فسانه شا محه‌ممه‌دى په‌يامنێرى كوردستان 24، تيمه‌كانى ئاسايش سووكايه‌تى زۆريان به تيمى كوردستان 24 كردووه.
K24 – كۆيه:
ئاسايشى كۆيه گه‌يشتووه‌ته شوێنى روودانى ته‌قينه‌وه‌كانى به‌رده‌م باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى حزبى ديموكراتى كوردستان، ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر كامێراى كوردستان 24 و به گوته‌ى ئه‌فسانه شا محه‌ممه‌دى په‌يامنێرى كوردستان 24، تيمه‌كانى ئاسايش سووكايه‌تى زۆريان به تيمى كوردستان 24 كردووه.
ئه‌فسانه شا محه‌ممه‌دى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا گوتى: كامێرامانى كوردستان 24 به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتيژى هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه بريندار بووه و پێى شكاوه.
گوتيشى: "ئاسايش ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر كامێراى كوردستان 24 و به شێوه‌يه‌كى "نابه‌جێ" ده‌يانه‌وێت له شوێنى رووداوه‌كه دووربكهوينهوه".
ئه‌مشه‌و دواى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسيمى شه‌وى يهڵدا ته‌قینه‌وه‌يه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویداوه و به‌هۆیه‌وه 3 شه‌هید و زياتر له 10 بريندار هه‌ن.
روونیشی كرده‌وه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدابووه كه رێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا، كه له باره‌گای ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه به قه‌ڵا ناسراوه، به‌ڕێوه‌چووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه دوو بۆمب بوونه و یه‌كه‌میان له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رده‌م باره‌گاكه ته‌قیوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆمبی دووه‌میش ته‌قیوه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و رێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، چه‌ند خووله‌كێك پێش رووداوه‌كه تیمه‌كانییان له وێبوونه و كه‌مێك دوای جێهێشتنی شوێنه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه.