كوردستان24 ئامارى شه‌هيد و بريندارانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌م باره‌گاى حدك بڵاو ده‌كاته‌وه
، له ئاكامى دوو ته‌قينه‌وه‌ى يه‌ك له دواى يه‌ك 6 شه‌هيد و 15 بريندار هه‌ن.
K24 – كۆيه:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له نزيك باره‌گاى سه‌ره‌كى و مه‌كته‌بى سياسى حزبى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، له ئاكامى دوو ته‌قينه‌وه‌ى يه‌ك له دواى يه‌ك 7 شه‌هيد و 15 بريندار هه‌ن.
ئه‌مشه‌و دواى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسيمى شه‌وى يه‌ڵدا ته‌قینه‌وه‌يه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویداوه و به‌هۆیه‌وه 7 شه‌هید و زياتر له 15 بريندار هه‌ن.
روونیشی كرده‌وه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدابووه كه رێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا، كه له باره‌گای ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه به قه‌ڵا ناسراوه، به‌ڕێوه‌چووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه دوو بۆمب بوونه و یه‌كه‌میان له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رده‌م باره‌گاكه ته‌قیوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆمبی دووه‌میش ته‌قیوه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و رێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، چه‌ند خووله‌كێك پێش رووداوه‌كه تیمه‌كانییان له وێبوونه و كه‌مێك دوای جێهێشتنی شوێنه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه.
ئه‌فسانه شا محه‌ممه‌دى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا گوتى: كامێرامانى كوردستان 24 به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتيژى هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه بريندار بووه و پێى شكاوه.
گوتيشى: "ئاسايش ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر كامێراى كوردستان 24 و به شێوه‌يه‌كى "نابه‌جێ" ده‌يانه‌وێت له شوێنى رووداوه‌كه دووربكه‌وينه‌وه".