دوو ته‌قینه‌وه له به‌رده‌م باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان روویاندا
K24 - كۆیه:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆیه روویدا.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆیه رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویداوه و به‌هۆیه‌وه 5 پێشمه‌رگه برینداربوونه.
روونیشی كرده‌وه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدابووه كه رێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا، كه له باره‌گای ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه به قه‌ڵا ناسراوه، به‌ڕێوه‌چووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه دوو بۆمب بوونه و یه‌كه‌میان له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رده‌م باره‌گاكه ته‌قیوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆمبی دووه‌میش ته‌قیوه‌ته‌وه.