سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى كۆيه‌ ئيدانه‌ ده‌كات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كۆیە ئیدانە دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كۆیە ئیدانە دەكات.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه‌، وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و ئاساییش بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و هەموو ڕێوشوێنێكیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌ياندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئامانجی تیرۆر دروستكردنی پشێوی و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵك و ناسەقامگیریی سیاسییە و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگەی لێ بگیرێت و بنبڕ بكرێت.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لەبەردەم دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە ژمارەیەك پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان و کارمەندی ئاساییشی شاری كۆیە شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندارن بوون.