نوێنەری خامه‌نەیی لە سنە: لەگەڵ یەكپارچەیی عێراق‌داین
"ئێران ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه ناكات"
K24 - هه‌ولێر:
سەید محەمەد شه‌ھرودی، نوێنەری ئایه‌توڵڵا عەلی خامه‌نەیی، رێبەری ئێران لە پارێزگای سنە رەتیكردەوە ئێران دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكەدا بكات.
شاهرودی به كوردستان24ی رایگه‌یاند ئێران یارمه‌تی وڵاتە ستەملێكراوەكانی جیھان دەدات.
له باره‌ی پێداگری له‌سه‌ر ھەڵوێستی ئێران بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق، شه‌هرودی گوتی: "لە ھەموو ئەو شوێنانەی كه وڵاته‌كه‌ی بوونی سه‌ربازی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و شوێنانه بووه".