حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێك ده‌كاته پشووی فەرمی
به بۆنه‌ی له دایكبوونی عیسای مه‌سیح ئه‌و رۆژه كرایه پشوو
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 25 كانوونی یه‌كه‌می 2016 له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌كاته پشووی فه‌رمی.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند "به بوۆنهی جه‌ژنی له دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح رۆژی 25-12-2016 له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمییه" و به‌ناوی حكومه‌تیش پێرۆزبایی له كریستیانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهانی كرد.
پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رۆژی 25 ئه‌م مانگه و رۆژی یه‌كه‌می ساڵی 2017 له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی كردبووه پشوو.