دوایین په‌یامی رۆژنامه‌نووسێك له حه‌له‌ب... پشتوێنی بۆمبه‌كراوی چه‌كدارێك پیشان ده‌دات
ئاماده‌ن خۆیان بته‌قێننه‌وه، ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا رێككه‌وتننامه‌كه پێشێل بكات
K24 - هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووسێك له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر پشتوێنی بۆمبه‌كراوی چه‌كداریك پێشان ده‌دات و ده‌ڵێت زۆرێك له چه‌كداران شاره‌كه به‌جێ ناهێڵن و ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا رێككه‌وتننامه‌كه پێشێل بكات، ئه‌وا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه خۆی به بیلال عه‌بدوڵكه‌ریم ده‌ناسێنیت و ده‌ڵێت "زۆرێك له چه‌كداران پشتوێنی بۆمبه‌كراویان پۆشیوه، چونكه متمانه‌یان به رژێم نییه بۆ دابینكردنی رێڕه‌وێكی ئه‌من بۆ ده‌رچوونیان له حه‌له‌ب و هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه شكست بهێنێت".
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا، گرووپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب شاره‌كه به‌جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و ئیدلب ده‌چن و له به‌رامبه‌ر دا له دوو گوندی شیعه‌نشینی پارێزگای ئیدلب كە لە لایەن چەكدارانەوە ئابلۆقە دراوە، دانیشتوان و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی رژێم بۆ حه‌له‌ب ده‌گوازرێنه‌وه.
Fighters haven't been allowed 2 leave. They all have explosive belts & say they won't be arrested if regime breaks deal pic.twitter.com/QROBWUGprv
— Bilal Abdul Kareem (@BilalKareem) December 20, 2016