به پێلاقه له پشته‌وه له ژنێك ده‌دات
ڤیدیۆكه‌شی بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له ناو بازارێكی هوڵه‌ندا، گه‌نجێك به ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه به پێلاقه له پشتی ژنێكی باڵاپۆش ده‌دات و ده‌یخاته خواره‌وه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه دوو هه‌فته پاش رووداوێكی هاوشێوه له ئه‌ڵمانیا هات كه گه‌نجێك له‌سه‌ر پلیكانه‌كان به پێلاقه له پشته‌وه له ژنێكی باڵاپۆشی دا و خسته خواره‌وه‌ی پلیكه‌كان و بۆ خۆیشی رایكرد.
به‌پیی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌ناو بازارێكی هوڵه‌ندا، گه‌نجێك خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه و به پێلاقه له پشتی ژنێكی باڵاپۆش ده‌دات و ده‌یخاته خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی خه‌ڵكی بولگاریا بوو و بۆ وڵاتی خۆی رایكرد، به‌ڵام پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رلین ده‌ستگیر كرا.