تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین كوژرا
تۆمه‌تباره به كوشتنی 12 كه‌س و برینداركردنی 48 دیكه له ناو بازاڕیكی به‌رلین
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆی ئێتاڵیا رایگه‌یاند تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین له ده‌وروبه‌ری شاری میلان له باكووری ئیتاڵیا كوژرا.
ماركۆ مینیتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنانهوانی رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كوژراوه ئه‌نیس عامری 24 ساڵه‌ی تونسییه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی به‌رلینه‌وه داواكرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس رایگه‌یاند به رێگه‌ی په‌نجه‌مۆره ناسیویانه.
دووشەممەی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی به‌رلین خۆی كشاند به‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ناو بازاڕدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوون و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48 دیكه‌شی بریندار بوون.
وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا له‌مباره‌وه گوتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌شتێكی ئاسایی پۆلیس له ده‌وروبه‌ری شاری میلان تۆمهتبارهكهیان راگرت، به‌ڵام ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێنا و ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كرن و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌هۆیه‌وه بریندار بوو.
پێشتر پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بڕی 100 هەزار یۆرۆ وه‌ك پاداشت دیاری كردبوو بۆ پێدانی زانیاری له‌باره‌ی تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین.
پاش رووداوه‌كه به‌رلین، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە راگەیاندبوو.



