به‌فه‌رمی یانه‌ی زێره‌ڤانی ستافی نوێی راهێنه‌رانی ده‌ستنیشان كرد.
راهێنه‌ری گۆڵپارێز و یاریده‌ده‌ریشی دیاری كرد
K24 ـ دهۆك
دوای ئه‌وه‌ی ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی زێره‌ڤانی كه سه‌میر بابۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد له یانه‌كه كشانه‌وه، زێره‌ڤانی به فه‌رمی شوێنگره‌وه ستافه رۆیشتووه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 كانوونی یه‌كه‌می 2016، یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند كه هه‌رمان ساڵح بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان شوێنی سه‌میر بابۆ ده‌گرێته‌وه.
هه‌رمان ساڵح پێشتر یاریزانی یانه‌ی دهۆك بووه، وه‌رزی رابردووش یاریده‌ری راهێنه‌ری دهۆك بووه، له ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵیش ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی زێره‌ڤانی وه‌رگرت، ئێستاش ئیداره‌ی یانه‌كه بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌ریانخست.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، (رباد خه‌لیل)ـیش وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له زێره‌ڤانی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، (جوتیار موحسین)ـیش به راهێنه‌ری گۆڵپارێزی نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
زێره‌ه‌ڤانی پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی خولی نایابی كوردستان، له قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه، له كۆی 6 یاری هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كرد، له 3 یاریش شكست بووه به‌شی، به ته‌نیا 3 خاڵیش له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخی تیپه‌كه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، له ئێستاوه بۆ ماڵئاواییكردن له خوله‌كه به‌ربژێری سه‌ره‌كییه.