جۆرج مایكل هونه‌رمه‌ندی ناوداری به‌ریتانی كۆچی دوایی كرد
زیاتر له 100 ملیۆن ئه‌لبۆمی فرۆشتووه
K24 – هه‌ولێر
جۆرج مایكل ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه زیاتر له 100 ملیۆن ئه‌لبۆمی فرۆشتووه، له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا له رۆژی كریسمس كۆچی دوایی كرد.
پارێزه‌ری هونه‌رمه‌ندی پۆپ ستاری به‌ریتانی، رایگه‌یاند جۆرج مایكل به‌هۆی "جه‌ڵته‌ی دڵ" له ماڵی خۆی و له رۆژی كریسمس گیانی له‌ده‌ستداوه.
زیاتر له 100 ملیۆن سی دی ئه‌لبۆمی گۆرانییه‌كانی جۆرج مایكل له سه‌رتاسه‌ری جیهان فرۆشراون كه 20 ملیۆنی ته‌نیا له یه‌كه‌م ئه‌لبۆمی به‌ناوی faith (باوه‌ڕ) بووه و له سالی 1987 ده‌ركراوه و چه‌ندین جار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له فرۆشتنی ئه‌لبۆم.
جۆرج مایكل ئه‌ندامی پیشووی تیپی گۆرانیی "وام" Wham بوو و ناوی راسته‌قینه‌كه‌شی جۆرجیوس كیریاكوس پانایۆتۆ بوو و له كۆتایی ساڵی 2011 له نه‌خۆشی سییه‌كانی رزگاری بوو، به‌ڵام هێشتا به‌ده‌ست زۆر كیشه‌ی دیكه‌ی وه‌ك ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌یناڵاند.
جۆرج مایكل كه به پاشای پۆپی به‌ریتانیش ناسراوه له ساڵی 2010 بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له زیندان به‌سه‌ر برد، پاش رووداوێك به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره به‌ریتانییه هه‌روه‌ها مه‌یلی ره‌گه‌زبازی هه‌بووه و هاوره‌گه‌زبازه‌كه‌شی عه‌ربێكی لوبنانی بوو به ناوی فادی فه‌وا.
مه‌یلی ره‌گه‌زبازییه‌كه‌شی ئه‌و كاته ئاشكرا بوو و پرسیاری له‌باره‌ی ره‌گه‌زبازبوونی به‌دوای خۆیدا هینا، له ساڵی 1998 له ئاوده‌ستخانه‌یه‌كی گشتی له كالیفۆرنیا به‌هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی ره‌گه‌زبازی گیرا.
جۆرج مایكل له 25 حوزه‌یرانی 1963 له له‌نده‌ن له دایك بوو و دایك و باوكیشی كۆچبه‌ری یۆنانی بوون و پیش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1981 له‌گه‌ڵ تیپی گۆرانی "وام" كار بكات و ناسراو بێت، له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی مێترۆیه‌كانی له‌نده‌ن كاری موزیكی ده‌كرد.








