ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ستافى به‌رنامه‌ى ئابوور خه‌ڵات ده‌كات
به مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى زنجيره به‌رنامه‌يه‌كى ئابوورى سه‌ردانى به‌غدايان كرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌ختيارى عه‌بدولعه‌زيزى، ئاماده‌كار و پێشكه‌شكار و ستافى به‌رنامه‌ى (ئابوور)ى كوردستان24 له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێت.
.jpg)
وه‌ك رێزلێنان له ماندووبوون و پێزانينى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ به‌رنامه‌كه و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى هۆشيارى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رۆژى 15ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 خه‌ڵاتى به‌ختيارى عه‌بدولعه‌زيزى ئاماده‌كار و پێشكه‌شكار و ستافى به‌رنامه‌كه‌ى كرد.
.jpg)
پێشكه‌شكار و ستافى به‌رنامه‌ى ئابوور، له ماوه‌ى رابردوودا به مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى زنجيره به‌رنامه‌يه‌كى ئابوورى سه‌ردانى به‌غدايان كرد و بڕياره ئه‌مشه‌و 26ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 يه‌كێك له‌و به‌رنامانه كاتژمێر (09:30) په‌خشبكرێت، كه تايبه‌ته به سێكسته‌رى گواستنه‌وه له به‌غدا.
.jpg)
جێى ئاماژه‌يه تيمى ميديايى كوردستان 24 يه‌كه‌م تيمى ميديايى بووه له ئاستى عێراقدا له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه خه‌ڵات بكرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)