دەست بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی چەك و تەقەمەنی داعش گیرا
جگە لە چەك و تەقەمەنی ماددەی كحولی و كتێبی ئاینی لەو كارگەیە ھەیە
K24 - مووسڵ
دەزگای هەواڵگری دژە تیرۆری عێراق دەست بەسەر کارگەی دروستکردنی کاتیوشا و مادەی جۆراوجۆری کیمیای داعشدا دادەگرێت و لە یەکێک لە موڵگەکانی داعش‌یش لە مووسڵ چەندین جۆر مادەی کحولی و بەڵگەی جۆراوجۆری داعش دەستیان بەسەردا گیراوە کوردستان24، زانیاری ورد لەبارەی جۆری ئەو چەك وتەقەمەنی و ئەو ماددانەی لە كارگەكەدا ھەن دەخاتەڕوو.
عەبدولوەهاب عەزیز ئەفسەر لە دژە تیرۆری عێراق بە كوردستان24 گوت: "یەكێك لەو پارچە ئاسنانەی لە كارگەكە دروستكراوە لەكاتی تەقاندنی ھاوەن بەكاریان ھێناوە، ھەروەھا یەكێكی دیكە لەمادەكان سیفۆڕە كە لە كارگەكە دروستكراوە".
تیکەڵکردنی خواردنەوە کحولییەکان و وانە ئاینییەکان یەکێکی دیکەیە لە چیرۆکە سەیرەکانی چەکدارانی ئەبووبەکر بەغدادی.لە گەرەکی تەئمیمی مووسڵ لە مۆڵگەیەکی داعش ئەم خواردنەوە کحولیان و وانە ئاینییەکان دەستیان بەسەرداگیرواوە کە پێدەچێت ئەو کەسانە دوای بێهۆشکردنیان کردەوەی خۆ کوژیان پێ ئەنجام بدەن، لەم وانە ئاینیانەش ناوەرۆکەکانیان زیاتر باس لە هاندانی گەنجان و منداڵان دەکات بۆ جیهاد و بەجێهێنانی مەرامەکانی داعش کە بە بەرنامەی تایبەت مێشکیان دەشۆنەوە بۆ کردەوەی خۆکوژی رایان دەهێنن.
عه‌مید هیشام ئه‌فسه‌ر له هه‌واڵگری دژه تیرۆری عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "له كاتی رزگاركردنی هه‌ندێ له گه‌ڕه‌كه‌كان، له لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆری پاڵه‌وانه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر مووشه‌ك داگیرا، مووشه‌كه‌كان له جۆری 120 و ملیمین، موشه‌كه‌كه له سێ به‌ش پێكهاتون، له كاتی هاوێشتنیدا زیان ده‌گه‌یه‌نن، ده‌ستمان به‌سه‌ر زیاتر له هه‌زار و 500 موشه‌ك و هاوه‌ندا گرتووه و ئه‌مه جگه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی داعش وه‌ك جلوبه‌رگ و خواردنه‌وه‌ی كحولی".