وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات
"په‌كه‌كه رێگره له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال"
K24 - واشنتۆن:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی دیكه داوا له پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌كات شنگال چۆڵ بكات و ده‌ڵێت: "نابێت په‌كه‌كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له شنگال هه‌بێت".
مارك تۆنه‌ر، یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌مێك به‌ر له ئێستا له ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه له ناو لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته شنگال چۆڵ بكات.
مارك تۆنه‌ر راشیگه‌یاند، پێویسته رێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال و ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه كه پێویسته هاووڵاتییانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌و ئه‌و شوێنه ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌كه‌كه رێگره له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال".