زیاتر لە 500 مین و پارچە تەقەمەنی نەتەقاوە لەناو دەبرێن

ھێشتا چەندین مین و پارچە تەقەمەنی نەتەقاوە لە ناوچەكەدا ماوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی ھەولێر رایگەیاند، زیاتر لە 500 مین و پارچە تەقەمەنی نەتەقاوەیان لەناو بردووە.

لە راگەیاندراوێكدا بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی ھەولێر ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ  تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییە نەتەقاوەكان لە چاڵی چۆمباڵۆكی سنووری ناحیەی سیملانی سەر بە قەزای چۆمان زیاتر لە 500 مین و پارچە تەقەمەنی نەتەقاوەیان لە ناوبرد".

لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە، مێژووی ھەبوونی ئەو پارچە تەقەمەنیانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس لە عێراق و شەڕی ھەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران.

ھەرچەندە لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991، چەندین رێكخراوی ناوخۆیی و بیانی لەبواری مین لابەری لە ھەرێمی كوردستان دەكەن، بەڵام تائێستا زۆر لەناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە مین و تەوەمەنی ماوە، ناوچەكانی سۆران و چۆمان و رواندز لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەو پێیەی كەوتوونەتە سەر سنووری ئێران چەندین مین و تەقەمەنی وەك پاشماوەی شەڕی عێراق- ئێران ماوەتەوە، لەم چەند ساڵەی دوایشدا ژمارەیەك ھاووڵاتی ئەو ناوچانە بەھۆی مینەوە گیانیان لەدەستداوە یان كەمئەندام بوون.