رەتدەكرێتەوە ھیچ مەترسیەك لەسەر كەركووك ھەبێت

پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە و ئێستا لە ھەمووكات بەھێزترە بۆ بەر پەرچدانەوەی ھەر پەلامارێکی داعش

K24 - كەركووك

بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکوک ھێزەکانی پێشمەرگە رەتیكردەوە ھیچ مەترسییەك لەسەر شاری كەركووك ھەبێت، ئەوەشی خستەڕوو، ئەوكاتەی پێشمەرگە لەرووی پێداویستی سەربازی لەبارێكی خراپدا بوو نەیھێشت داعش بێتە ناو كەركووك، ئێستا كە لەوپەڕی بەھێزیدایە و ھاوپەیمانان لە پشیوانی ئاسمانی لێ دەكەن چۆن دەھێڵێ داعش بێتە ناو كەركووك.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەستا رەسووڵ بەرماندەی میحوەری باشووری كەركووك، خەڵکی کەرکووکی دڵنیا کردەوە کە ھێزەکانی پێشمەرگە لەو پەڕی ئامادە باشیدا بۆ بەر پەرچدانەوەی ھەر پەلامارێکی داعش کە بکرێتە سەر کەرکوک".

 جەختیشی کردەوە داعش ئێستا ئەو توانایەی نەماوە بتوانێت پەلاماری کەرکووک بدات، لە بەرامبەریشدا ھێزەکانی پێشمەرگە ئێستا لە ھەمووکات زیاتر بەھێزترن.