ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت رێكدەكەون

بەغدا بڕی 10 ملیۆن لیتری ناردووە

K24 - ھەولێر

به‌ڕێوبه‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتونەتە  رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بڕی سوته‌مه‌نی زیاتر بۆ پارێزگای هه‌ولێر ره‌وانه‌ بكات.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، مستەفا تەھا بەڕێوەبەری دابەشكردنی سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاند: "لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتوینەتە ئەنجامێك كە بڕێكی باشی نەوتی سپیمان بۆ بنێرن".

روونیكردەوە: "تا ئێستا بڕی 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنی گەیشتوەتە عەمبارەكانمان، بەڵێنیانداوە كە بڕی زیاتر بنێرن، ئێستا پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانە و بەردەوامین لە دابەشكردنی بەسەر ھاووڵاتیان".