نووسینگەی جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
هۆكاری ئازادكردن و دووباره ده‌ستگیركردنی ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
نووسینگەی جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵیك له‌باره‌ی ده‌ستگیر كردنی تیرۆریستێك ره‌ت ده‌كاته‌وه و راستییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر هۆكاری ده‌ستگیری كردنی و دواتر ئازاد كردنی، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له هۆكاری دووباره ده‌ستگیر كردنی ئه‌و تیرۆریسته ده‌كات و ئازادكردنی تیرۆریستان به كیشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌زانێت و هۆكاره‌كه‌شی ده‌خاته‌ڕوو.
له به‌شی كۆتاییدا تیشك ده‌خاته ململانێ سیاسی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی تۆمەت به هێزەکانیان.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەک لەسەر هەواڵێکی ناڕاستی سایتی نیقاش لە رۆژانی ڕابردوودا، سایتی نیقاش هەواڵێکی ناراست و ناتەواوی لە بارەی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک بە ناوی (ئەحمەد حسێن عەبدولرەحمان محەمەد ئەلعزی) بڵاوکردەوە، دوای ئەمەش چەند کەناڵ و دەزگای راگەیاندنی لۆکا‌ڵی چەواشەکارانە ئەم هەواڵەیان بە شێوەی جیاجیا بڵاوکردەوە.
سایتی نیقاش بە بێ بەدواداچوون و پرس کردن بە دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە، گەرنا بە ئاسانی بۆیان دەردەکەوت، کە ئەم تیرۆریستە بۆچی دوو جار هەواڵی دەستگیرکردنی بڵاو کراوەتەوە.
بۆ گشت لایەکی روون دەکەینەوە ئەم تیرۆریستە، برای تیرۆریستی داواکراو (محەمەد حسێن ئەلعزی) ناسراو بە (حەمادی)یە، کە ئێستا لە سنووری حەویجەیە. مانگی ئاداری ساڵی 2014 ، تیرۆریست (ئەحمەد حسێن ئەلعزی) لە پرۆسەی پشکنینی خانووی براکەیدا، کە رایکردبوو بە کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنییەوە دەستگیر و رادەستی دادگا کرا و پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ کرایەوە، ناوبراو ماوەیەک لە زیندانی تەسفیراتی كه‌ركووك بەند بووە، دواتر گواستراوەتەوە بەندیخانەیەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی و دوای چوار مانگ دووبارە گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی تەسفیراتی كه‌ركووك، بەڵام بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی كه‌ركووك بە ژمارە 223ج لە 5/7/2015 بە بیانووی ئەوەی چەک و تەقەمەنییەکان هی براکەی بووە ئازاد کرا، کەچی ناوبراو دووبارە پەیوەندیی بە براکەی، تیرۆریست (حەمادی) کردەوە و ئەوە بوو لە 25/10/2016 لە گه‌ڕه‌كی عەسکەریی شاری كه‌ركووك لە پەیوەندی بە هێرشەکەی كه‌ركووكەوە دووبارە دەستگیر کرا و دانپیانانەکانیشی دواتر بلاوکرانەوە.
بۆ هەموو لایەکی دووبارە دەکەینەوە کە کێشەیەکی سەرەکیی دەزگا ئەمنییەکانی شاری كه‌ركووك ئەوە بووە، کە هەمیشە تاوانباران و تیرۆریستان بە بیانووی جیاجیا بە ئاسانی ئازاد دەکرێن و بە دەیان نموونە هەن، کە ئازادکراوەکان دووبارە پەیوەندییان بە تیرۆریستان کردۆتەوە. هێزەکانی ئاسایش بە خوێنی خۆیان ئاسایشی هەرێمی کوردستان و كه‌ركووكیان پاراستووە و کارێکی ناشایست و ناڕەوایە لە میانەی ململانێ سیاسییەکاندا هەوڵی دروستکردنی تۆمەتی نابەجێ بۆ هێزەکانمان بدرێت.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
29/12/2016






