نهجمهدین كهریم: حكوومهتی ههرێمی كوردستان مانگانه 10 ملیۆن دۆلار دهداته كهركووك
پارێزگارى كهركووك: دوو ساڵە بەغدا پارەی کەرکووکی نەداوە
K24 - ههولێر:
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووك لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئیراك ئۆیل ریپۆرت" لەبارەی پترۆدۆلارەوە رایگەیاند, مانگانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دە ملیۆن دۆلار دەداتە کەرکووک و بەو هۆیەشەوە چەندین پرۆژەمان جێبەجێکردووە و توانیمان قەرزی مووچەی مانگانەی شەش هەزار کرێکاری گرێبەست بدەینەوە.
پارێزگاری کەرکووک لەبارەی ئاسایشی پارێزگاکەوە باسی لەوە کرد رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی رووداوی هاوشێوەی هێرشەکەی ئەمدواییەی داعش بۆ سەر کەرکووک دووبارە نەبێتەوە.
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک رایدەگەیەنێت بەھۆی ھاوکارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە توانیویانە گەشەی ئابووری لەشاری کەرکووک بەردەوامی پێبدەن و ئاشکراشی دەکات رزگارکردنی حەویجە وەکو دوا شوێن لە عێراق لەدەست چەکدارانی داعش کارێکی ھەڵەیە پێویست بوو زووتر رزگار بکرایە.
نەجمەدین کەریم، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی IraqOilReport لەبارەی پڕۆژەی پەترۆ دۆلاری کەرکووک ئاشکرای دەکات، حکومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە کەرکووک، کە ھاوکارییەکی گرنگ بووە و دەشڵێ ئەگەر ئەو ھاوکارییە نەبوایە ھیچ پڕۆژەیەک لە کەرکووک نەدەکرا.
لەبارەی حکومەتی بەغداوە، نەجمەدین کەریم رایدەگەیەنێت ماوەی دوو ساڵە بەغدا پارەی کەرکوکی نەداوە و بەھۆیەشەوە زۆر لە پڕۆژەکانی ئەو شارە وەستاوە، بەڵام دواتر بەھۆی ھاوکارییەکانی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەکان تەواوکراون.
دواتر پارێزگاری کەرکووک لەدرێژی چاوپێکەوتنەدا ئاشکرای دەکات کە بەھۆی ھاوکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە توانیوویانە زیاتر لە 30 قوتابخانە دروست بکەن و جەندین رێگەوبانيش نۆژەن بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەش توانیویانە قەرزی مووچەی مانگانەی شەش ھەزار کرێکاری گرێبەست بدەنەوە کە ئەمەش وایکردووە سەرمایە لەنێو شارەکە ھەبێت کە بۆتە هۆی ئەوەی باری ئابووری لەشارەکە گەشە بکات.
دواتر نەجمەدین کەریم ئاماژەی بەوە کرد ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی بەریتانیا بی پی لە گفتوگۆدان بۆ دەستپیکردنەوەی پڕۆژەکانیان لە نەوتی کەرکووک.
لەلایەکی دیکەوە، پارێزگای کەرکووک دەربارەی باری ئەمنی شارەکە دەڵێ، لەدوای ھێرشەکەی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو کەرکوک ئەوان رێوشوێنێکی توندی ئەمنیان گرتۆتە بەر، تاوەکو رێگری بکەن لەدووبارەبوونەوەی ئەوجۆرە ھێرشانە.
ھەروەھا نەجمەدین کەریم رایدەگەیەنێت ئەوانەی بەشداری ھێرشەکەی شاری کەرکووکیان کرد، زۆربەیان خەڵکی سنووری پارێزگای کەرکووک بوون.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری حەویجەشەوە، نەجمەدین کەریم دەڵێ دواخستنی ئەو ئۆپەراسیۆنە و رزگارنەکردنی ئەو شارۆچکەیە تا دوا خاڵی داعش لە عێراق، کارێکی ھەڵە بووە و پێویست بوو زووتر رزگاربکرایە.
گوتیشی کە بەجێھێشتنی حەویجە لەکاتی داگیرکردنی موسڵ لەساڵی 2014, کارێکی باش نەبوو، لەبەرئەوەی لەسەرەتادا داعش لەوێوە سەریھەڵدا.
لەبارەی رەوشی ئێستای عێراقیش، نەجمەدین کەریم گوتی ئێستا عێراق لەرەوشێکی ئاڵۆزدایە و پێویستی بە چەند چاکسازییەک ھەیە.
پارێزگای کەرکوک پێشنیازی ھەندێ چاکسازی دەکات لەوانە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لەبەرئەوەی ھەموو خولێکی پەرلەمان ژمارەی ئەندام پەرلەمانان زیادیکردووە و رەنگە لە چەند ساڵی داھاتوو بگاتە ھەزار پەرلەمانتار و ھەروەھا پێشنیازیش دەکات پێویستە مووچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران کەمبکرێنەوە و ژمارەی دەنگدەرانیش بۆ بوون بەپەرلەمانتار دیاریی بکرێت، تاوەکو ھەموو کەسێک نەتوانێ ببێتە ئەندام پەرلەمان.