وێنه و ڤيديۆ.. له رێى مۆبايله‌وه ماچى راسته‌قينه بكه
داهێنه‌رانى بريتانى ئامێرێكى نوێيان درووستكرد
K24 – هه‌ولێر:
داهێنه‌رانى بريتانى ئامێرێكى نوێيان درووستكرد، كه له رێگه‌يه‌وه به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل ده‌توانن ماچى يه‌كدى بكه‌ن و ئه‌و ئامێره‌شيان ناوناوه "كيسينجه‌ر - Kissenger".
ئامێره‌كه به جۆرێكه كه مۆبايليى ده‌خرێته ناو و له پێشه‌وه‌ى پانتاييه‌كى بچووك هه‌يه و له رێى ته‌كنۆلۆژياى " Sensory" په‌يوه‌ستكراوه به مۆبايله‌كه‌وه و به‌كارهێنه‌ر لێوى له‌سه‌ر داده‌نێت و له رێگه‌يه‌وه ده‌توانێت ماچى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بكات و هاوكات هه‌ستيش به چێژى ماچكردنه‌كه بكات.
له رێگه‌ى كيسنجه‌ره‌وه ئه‌و ماچه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئامێرى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى ديكه و ئه‌ويش هه‌مان هه‌ست ماچكردنه‌كه‌ى ده‌بێت.
.jpg)