روبه‌يعى: سى ئاى ئه‌ى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا دژى له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن بوون
هه‌ندێك زانيارى نوێ له باره‌ى له سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى رژێمى به‌عس له عێراق ئاشكرا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى پێشووى ئاسايشى نيشتيمانى عێراق، مۆفه‌ق روبه‌يعى هه‌ندێك زانيارى نوێ له باره‌ى له سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى رژێمى به‌عس له عێراق ئاشكرا ده‌كات.
روبه‌يعى له ميانى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووسياليه‌وم، رايگه‌ياند، هه‌ندێك سه‌رۆك و پادشاى وڵاتانى ناوچه‌كه داوايان له نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و كاته‌ى عێراق ده‌كرد، سه‌دام حوسێن له سێداره نه‌درێت.
گوتيشى: ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه له‌وه ده‌ترسان، له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن ببێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى خه‌ڵك له فهرمانڕهواكانيان و له سێداره‌دانيان.
ره‌بيعى كه هێشتا ئه‌و گوريسهى پاراستووه، كه سه‌دام حوسێنى پێ له‌سێداره درا، گوتيشى: ئيداره‌ى ئه‌مريكا دابه‌شببو له باره‌ى لهسێدارهدانهكهوه و هه‌ندێكيان پێيان باش نه‌بوو له‌سێداره بدرێت.
روونيشيكرده‌وه، ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا ناسراو به سى ئاى ئه‌ى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داوايانده‌كرد بڕيارى له سێداره‌دانى دوابخرێت، به‌ڵام هه‌ريه‌ك له جۆرج بوش و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئاژانسى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا پشتيوانييان له جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه ده‌كرد.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، بژارده‌ى ناردنى سه‌دام حوسێن بۆ دوورگه‌ى گوانتانامۆ ياخود دوورخستنه‌وه‌ى بۆ دوورگه‌يه‌كى زه‌رياى هێمن ده‌خرايه به‌ر باس.
له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن له به‌ره‌به‌يانى رۆژى شه‌ممه يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان (10ى زولحجه)، به‌رامبه‌ر به 30ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2006 جێبه‌جێ كرا.