به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئافره‌تان و منداڵبوونى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد
له كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى منداڵبوون بۆى، كۆچى دواييكرد.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئافره‌تان و منداڵبوونى شارى هه‌ولێر له كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى منداڵبوون بۆى، كۆچى دواييكرد.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى كۆچى دوايى دكتۆر خاوه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئافره‌تان و منداڵبوونى هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و تێيدا ده‌ڵێت: زۆر دڵگران و بهداخين بۆ له‌ده‌ستدانى يه‌كێك له باش‌ترين به‌ڕێوبه‌رى و كاديره كارگێڕييه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان.
شه‌وى رابردوو، د. خاوه‌ر ئه‌حمه‌د، له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى ئه‌هلى نه‌شته‌رگه‌رى تايبه‌ت به منداڵبوونى بۆ ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامدا كۆچى دوايى كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 30ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى له راگه‌يه‌ندراوێكدا هه‌واڵى كۆچى دوايى ئه‌و دكتۆره‌ى پشتڕاست كرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى نووسيويه‌تى: د.خاوه‌ر ئه‌حمه‌د، پزيشكێكى دڵسۆز و ئاكار به‌رز و ژير و چالاك بوو، خۆشه‌ويستى هه‌موو هاوه‌ڵ و دۆست و هاوپيشه‌كانى بوو. ساڵانێكى زۆر وه‌ك پزيشك و به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه و پزيشكى پسپۆڕى نه‌خۆشييه‌كانى ژنان و منداڵبوون له شارى هه‌ولێر خزمه‌تى نه‌خۆشان و هاووڵاتيانى كردووه. كه‌سێكى ميهره‌بان و مرۆڤ دۆست بوو، ماندوو نه‌ده‌بوو له به‌هاناوه‌چوون و چاوهكارى هاوه‌ڵان و هه‌ر كه‌سێك پێويستى به خزمه‌تى ئه‌و بووبێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: خوالێخۆشبوو، له ساڵى 1976 له شارى هه‌ولێر له‌دايكبووه و له ساڵى 1999 – 2000 كۆليژى پزيشكى زانكۆى سه‌لاحه‌دينى له هه‌ولێر ته‌واوكردووه و له ساڵى 2010بڕوانامه‌ى پسپۆڕى ماسته‌رى له نه‌خۆشييه‌كانى ژنان و منداڵبوون به‌ده‌ستهێناوه و له رۆژى 30ى كانوونى يه‌كه‌مى 2016 كۆچى دواييكرد و دواى خۆى سێ كۆرپه‌ى چاوگه‌شى جێهێشت له‌گه‌ڵ خه‌رمانێك كردارى چاك و ره‌وشتى به‌رز و ميهرهبانى و مرۆڤ دۆستى.