بزانه ئهم پێشمهرگهیه كه ههردوو قاچی لهدهستداوه شانازی به چی دهكات
داوای یهكڕیزی لهلایهنه سیاسییهكان دهكات
K24 - ههولێر:
پێشمەرگەیەکی خەڵکی دەڤەری برادۆست دوای برینداربوونی لەمیحوەری تلسقۆف ھەردوو قاچی لەدەستداوە، بەڵام ئەو پێشمەرگەیە ھیچ داواکاریيەکی نیيە و شانازی بەوە دەکات لە رێگەی خاک و نیشتمانەکەی قاچەکانی لەدەستداوە.
بەرەو ڕۆژھەلاتی شارەدیی سیدەکان دەڕۆین بۆ ئەوەی لەگوندێگی دەڤەری برادۆست پێشمەرگەیەکی بریندار کە ھەردوو قاچی دەستداوە بەسەر بکەینەوە.
شێروان قاسم دوومانگ لەمەوبەر لە میحورەی تلسقۆف بەسەختی بریندار بوو، بەڵام وێڕای لەدەستدانی ھەردوو قاچی ورەبەرزی و ئازایەتی و خەندەو پێکەنینی بەردەوامی ئەم پێشمەرگەیە جێگەی سەرسوڕمانە.
باوکی شێروان لەگەڵ ئەوەی کوڕەکەی ھەردوو قاچی لەدەستداوە, بەڵام شانازی دەکات کە کوڕەکەی بەخوێن بەرگری لەخاک و خهڵکی کوردستان کردووە.
شێروان قاسم دانیشتووی گوندی ماڵەدەرە و خیزاندارەو منداڵێکی ھەیە، لە 20/10/2016 لە میحوەری تلسقۆف بەسەختی بریندار بوو و ھەردوو قاچی لەدەستدا.