به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی گیان له‌ده‌ستده‌دات
گیان له‌ده‌ستدانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی گومان له‌لای هاووڵاتییان درووستده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له دایك بوون و منداڵان له‌شاری هه‌ولێر بۆ نه‌شته‌رگری له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی په‌نا ده‌باته به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام دوای له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی, د. خاوه‌ر ئه‌حمه‌د كه به‌رێوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێره, گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مه‌ش پرسیار و گومانی لای هاووڵاتیان درووستكرد له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی حكومی, كه‌سوكاری د.خاوه‌ر و به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستیش له‌شاری هه‌ولێر, وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و گومانانه ده‌ده‌نه‌وه.
د.خاوه‌ر ئه‌حمه‌د له‌كاتیكدا كه‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون و منداڵانی هه‌ولێر بوو، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 30-12-2016 بۆ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵ بوون په‌نا ده‌باته به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر، به‌ڵام دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی د. خاوه‌ر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كره و دابه‌زینی په‌ستانی خوین گیانی له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش هه‌ر زوو به ناو خه‌ڵك و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بلاو بویه‌وه و ئه‌و پرسیاره‌شیان لا دروست ببوو كه بۆچی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون بۆ نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌ی په‌نای بردووه‌ته به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت، د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د برای د. خاوه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌ی خوشكه‌كه‌یدا وه‌لامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
له باشووری كوردستان زۆرجا باس له جیاوازی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌كرێت له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی. بۆیه هه‌ر جۆره ڕووداویكی له‌م شێوه گومان و پرسیار لای هاوڵاتیان دروست ده‌كات. بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و گومان و پرسیارانه‌ش ئێستا لیژنه‌یه‌كی پزیشكی بۆ به‌دواداچوونی ڕاستیه‌كانی ئه‌م ڕووداوه پێكهێنراوه.