پارتی بە دووری دەزانێت لە شنگال شەڕ لەگەڵ پەكەكە بكات

"ئەگەر ئێمە وەك پەكەكە ھەڵسوكەوتمان بكردایە ئەوا شەڕ دروست دەبوو"

K24 - ھەولێر

سەربەست لەزگین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی و نوێنەری بارزانی لە دەڤەری شنگال، لە كاتی بەشداریكردنی لە ژووری ھەواڵی كوردستان24، رایگەیاند، ئەوەی پەكەكە لە شنگال دەیكات  كارێكی ھەڵەیە و پێویستە دەستبەرداری ئەوە ببن دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی ھەرێمی كوردستان بكات.

نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە شنگال رەتیكردەوە شەڕی ناوخۆیی لە شنگال دروست ببێت  گوتی: "شەڕی براكوژی حەرامكراوە و ناكرێت، بەڵام لە پەكەكەش قبووڵ ناكرێت لە سنووری ھەرێمی كوردستان خۆی بە بەدیلی ئیدارە بزانێت و باج وەربگرێت و خاڵی پشكنین دابنێت، بەڵكو پێویستە بە ئاشتیانە دەست لەو ھەڵانە بەربدات".

گوتیشی: "ئەگەر ئێمە وەك پەكەكە ھەڵسوكەوتمان بكردایە رەنگە شەڕ دروست بووبایە".