به وێنه...ئه‌م دوو خانمه وه‌رزشوانه نازناوی خانمی شایانه‌یان پێدرا
ئاندی مارای و محه‌مه‌د فه‌ره‌ح ناسناوی ئه‌سپی ره‌شی به‌ریتانیایان وه‌رگرت
ئاندی مارای و محه‌ممه‌د فه‌ره‌ح ناسناوی ئه‌سپی شایانه‌ی به‌ریتانیان پێدرا، هاوكات هه‌ردوو خانمه به‌ریتانی جیسیكا و كاترین گرینگیز ناسناوی خانمی شایانه‌یان پێشبه‌خشرا.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌می 2016، خه‌ڵاتی وه‌رزشوانه به‌ریتانیاییه‌كانی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا به‌هۆی ده‌سكه‌وته‌كانیان له ساڵی 2016 هه‌ریه‌كه له ئاندی مارای و فه‌ره‌ح ناسناوی ئه‌سپی شایانه‌ی به‌ریتانی و هاوكات جیسیكا ئینیس و كاترین گرینگیز ناسناوی خانمی شایانه‌یان پێبه‌خشرا و بوونه باشترین وه‌رزشوانانی به‌ریتانیا.
مارای تێنسزانی بریتانیا ئه‌مساڵ ناسناوی ویمبڵدۆن و مێدالیای زێری ئۆڵمپیكی ریۆی به‌ده‌ستهێنا، جگه له‌وه‌ی له 2016 پێشه‌نگی تێنسزانانی جیهانی به نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی چۆل كرد و خۆی چووه شوێنه‌كه‌ی.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ح كه چوار جار مێدالیای زێری ئۆڵمپیكی بردۆته‌وه ناوی چووه نێو لیستی باشترین وه‌رزشوانانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ جیسیكای هاونیشتمانی و كاترین گرینیگری مه‌له‌وانزان.
جێیسیكا ئینیس له راكردن و خۆهه‌ڵدان به‌سه‌ر به‌ربه‌ست هاوشانی كاترین گرینگیز له پێشبڕكێی به‌له‌م و سه‌وڵێدان له ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 مێدالیای زێڕیان له ملكرا.
پێشتر هه‌ریه‌ك له سیر ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد و رایان گێگزی وێڵی هه‌مان نازناویان بردۆته‌وه.
.jpg)