به ڤيديۆ.. منداڵانى هۆڵه‌ندا فێرى نوێژ ده‌كات
ئه‌وه‌ش له هه‌ندێك ناوه‌نددا ناڕه‌زايه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مامۆستايه‌كى ئاينى ژماره‌يه‌ك منداڵى هۆڵه‌ندايى فێرى نوێژ ده‌كات و ئه‌وه‌ش له هه‌ندێك ناوه‌نددا ناڕه‌زايه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى قوتابخانه ئيسلامييه‌كان بگيرێت.
مامۆستا ئاينييه‌كه، كچ و كوڕه‌كان له يه‌ك دوور ده‌خاته‌وه و ريزيان ده‌كات و فێرى ئه‌وه‌يان ده‌كات چۆن كڕنووش و ركوع بۆ خودا به‌رن له كاتى نوێژدا.
ئه‌و قوتابييانه له‌گه‌ڵ مامۆستاكهيان روويان له مزگه‌وت كردبوو، له چوارچێوه‌ى پرۆگرامى هۆڵه‌ندا بۆ كرانه‌وه به رووى ئاينه‌كاندا.
له مزگه‌وته‌كه‌دا مامۆستايى ئاينى بۆ ناساندنى نوێژ و سرووته ئيسلامييه‌كان ركوع و كڕنووشيان له نوێژدا فێر ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ڤيديۆكه ساڵى رابردوو تۆمار كراوه، به‌ڵام 29ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌شێك له نه‌يارانى سرووته ئاينييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن قوتابخانه ئيسلامييه‌كان له هۆڵه‌ند گه‌شه بكه‌ن و ژمارهيهكيش له هاووڵاتيان داوايان كردووه، ده‌سه‌ڵاتداران سيستمى په‌روه‌رده بگۆڕن و منداڵه‌كانيان له بانگه‌شه‌ى ئاينيى بپارێزن.